تەمەللی: ڕۆڵی ئۆجەلان لە قۆناغی پاش دەرچوونی یاساکە گرنگتر دەبێت

محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەزایی تەمەللی: یاساکە ئۆجەلان و بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکە ناگرێتەوە
  • سەزایی تەمەللی:  کارەکان بۆ ئەوەی یاساکانی دواتر ئۆجەلان بگرێتەوە بەردەوام دەبن

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە یاسای چوارچێوەدا بڕگەیەک لەبارەی ئۆجەلان بوونی نییە، بەڵام لە یاساکانی ئایندەدا هەنگاوی بۆ دەهاوێژن.


سەزایی تەمەللی بە پەیامنێری کەناڵ8ـی لە ئەنقەرە ڕاگەیاند، لەم ڕەشنووسەدا بڕگەیەک یان ماددەیەک عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەرپرسانی باڵای پەکەکە بگرێتەوە، بوونی نییە.

بنەمای یاسایی پرۆسەکە چالاکتر دەبێت

گوتیشی: "ئەم بابەتە لەکارە یاساییەکانی دواتردا بێگومان لە ڕۆژەڤدا دەبێت و بابەتێکی گرنگە".
تەمەللی باسی لەوەشکردووە، نەبوونی بڕگەیەکی تایبەت بە ئۆجەلان بە مانای کۆتاییهاتنی ڕۆڵی ناوبراو وەک دانوستانکار نایەت و دەڵێت: "بە پێچەوانەوە لەمەودوا دروستکردنی بنەمای یاسایی ئەم پرۆسەیە زۆر چالاکتر دەبێت".
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش دەرچوونی یاساکە لە پەرلەمان لیژنەیەک پێکدەهێنرێت و دەڵێت: "بۆیە پرۆسەکە تەنیا لە ڕێگەی دامەزراوە ئەمنییەکانەوە نا؛ بەڵکو لە بواری سیاسەتدا، لە پەرلەمان و لەناو کۆمەڵگەشدا ژمارەیەک هەنگاو دەهاوێژرێن و لەو کاتەدا ڕۆڵی ئۆجەلان گرنگتر دەبێت".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/224589

https://channel8.com/kurdish/news/133891

https://channel8.com/kurdish/news/224502

https://channel8.com/kurdish/news/137417

محەمەد عەلی

1 کاتژمێر پێش ئێستا