عەبدولقادر سەلڤی لە زاری ئاکن گویرلەک: ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد ناکرێن

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکى پارتى دەم و عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە و سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دەم کە ئێستا لە زیندانە

وێنە: ئەرشیف
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکى پارتى دەم و عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە و سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دەم کە ئێستا لە زیندانە وێنە: ئەرشیف

پوختەى هەواڵ

  • وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئۆجەلان و دەمیرتاش بە یاسای پڕۆسەکە ئازاد ناکرێن.
  • دەکرێت بەشێک لەو سەرۆک شارەوانییانەی دوورخراونەتەوە، بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری دیاری ڕۆژنامەی حوڕییەت، لە نووسینێکدا بەشێک لە وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندیی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاکپارتی بڵاوکردووەتەوە، کە ڕۆژی 5ـى ئاب، بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و ئامادەبوونی ئاکن گویرلەک، وەزیری داد لەبارەی یاسای پڕۆسەکەوە بەڕێوەچوو.


نووسەرى ڕۆژنامەى حوڕییەت و باخچەلى چیان گوت لەسەر دەمیرتاش؟

  • عەبدولقادر سەلڤى: ئاکن گویرلەک بەئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی گوتووە، عەبدوڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش سوود لە یاساکە وەرناگرن و ئازاد ناکرێن.
  • چاوەڕوان دەکرا دەمیرتاش و زۆربەی زیندانیکراوانی دۆسیەی کۆبانێ سوود لە یاساکە وەربگرن
  • دەوڵەت باخچەلی، 5ـى ئاب بۆ چەندەمین جار، داوای کرد دەمیرتاش ئازاد بکرێت و مافی هیوا بە ئۆجەلان بدرێت.

گەڕانەوەى سەرۆک شارەوانییەکان بۆسەر کارەکانى خۆیان

بە گوتەی سەلڤی، وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی یاساکەدا، دەکرێت ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی پارتی دەم کە بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە دوورخراونەتەوە و قەیووم لە جێگەیان دانراوە، بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

دۆسیەى ئەحمەد ئۆزەر بەکوێ دەگات؟

لە بارەى ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی دوورخراوەی شارەوانیی شارۆچکەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ لەسەر لیستی جەهەپە، کە باخچەلی بەردەوام داوا دەکات بگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی، وەزیری دادی تورکیا گوتوویەتی، دۆسیەی ئۆزەر جیاوازە و بە تۆمەتی دیکە دوورخراوەتەوە.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/224488

https://channel8.com/kurdish/news/224456

https://channel8.com/kurdish/news/224446

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا