شاندی ئیمراڵی: ئەو قسانەی بە ناوی ئۆجەلانەوە بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن
پووختەی هەواڵەکە:
- شاندی ئیمراڵی: قسە هەڵبەستن بە ناوی دیدارەکانی ئیمراڵی قبوڵنەکراوە.
- شاندی ئیمراڵی: ئەو قسانەی بە ناوی ئیمراڵییەوە بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن و هەوڵێکن بۆ تێکدانی پرۆسەکە.
- شاندی ئیمراڵی دەڵێت، ئەو قسانەی بە ناوی عەبدوڵا ئۆجەلان و دیدارەکانی ئیمراڵییەوە بڵاودەکرێنەوە، ناڕاستن و هەوڵێکن بۆ تێکدانی پڕۆسەکە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە میدیای تورکیدا چەند هەواڵێک بە ناوی "تێبینی و تۆمارەکانی"ـی ئیمراڵی بڵاوکرانەوە و وەک بۆچوونی ئۆجەلان ناویان هێنرا. لەو هەواڵانەدا ئاماژە بەوە کرابوو، ئۆجەلان گوتوویەتی، دیموکراسی بە ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت، نەک سیلیڤری، کە ئەو زیندانەیە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و بەشێکی دیاری سیاسی و ڕۆشنبیرە دەستگیرکراوەکانی تورکیای تێدایە.
نیگەرانی و لێدوانی شاندی ئیمراڵی
- شاندی ئیمراڵی :ئەم هەوڵانە وەک کارێکی "مەترسیدار" دەبینن بەرامبەر ئۆجەلان و تێکدانی پڕۆسەکە.
- شاندی ئیمراڵی : ئەو هەوڵانە لە هیچ هەلومەرجێکدا مایەی قبوڵکردن نییە.
- شاندی ئیمراڵی: تەنیا ڕاگەیێنراوەکانی شاندی ئیمراڵی، پارێزەر و ئەندامانی خێزانەکەی ئۆجەلان دەبنە قسەی فەرمی.
شاندی ئیمراڵی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە بە "بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و هەوڵێک بۆ تێکدانی پڕۆسەکە" ناوبردووە.
شاندی ئیمراڵی ئەو هەوڵانە بە کارێکی مەترسیدار ناو دەبات
لە ڕاگەیێنراوەکەی شاندی ئیمراڵیدا هاتووە؛ ئەم هەوڵانە وەک کارێکی "مەترسیدار" دەبینن بەرامبەر ئۆجەلان و تێکدانی پڕۆسەکە و لە هیچ هەلومەرجێکدا مایەی قبوڵکردن نییە.
قسەی کێ دەبێتە لێدوانی فەرمی ئیمراڵی؟
شاندی ئیمراڵی لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا داوا دەکات، جگە لە قسە و ڕاگەیێنراوەکانی شاندی ئیمراڵی، پارێزەر و ئەندامانی خێزانەکەی ئۆجەلان، بەها بۆ هیچ زانیاری و قسەیەکی نافەرمیی دانەنرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا