بافڵ تاڵەبانی بە شاندێکی باڵاوە سەردانی تاران دەکات

کەناڵ815/09/2026

پووختەی هەواڵەکە:

  • بافڵ تاڵەبانی بە هاوڕێیەتیی شاندێکی باڵای حزبی و ئەمنی سەردانی تارانی کرد.
  • سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، محەممەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی کۆدەبێتەوە.
  • تاوتوێکردنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران تەوەرێکی سەرەکیی دیداری شاندەکەیە.
  • سەرۆکی یەکێتی جەخت لە نەبوونی هەرێمی کوردستان بە مەیدانی جەنگ دەکاتەوە.

زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە ئاشکرای دەکات، سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاران بە هاوڕێیەتیی بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی گەیاندنی پەیامێکی ڕوونە بۆ سەرکردایەتیی ئێران لەبارەی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە لێکەوتەی ململانێکانی نێوان واشنتن و تاران.


پێکهاتەی شاندەکە و هەڵوێستەکانی بافڵ تاڵەبانی:

  • شاندە یاوەرەکەی سەرۆکی یەکێتی پێکدێت لە: دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، عیماد ئەحمەد، هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەحمەد حەمە کەریم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی دەزگای زانیاری.
  • هەرێمی کوردستان نابێت ببێتە گۆڕەپانی جەنگ، بەڵکو دەبێت وەک پردێک بۆ نێوەندگیری و دیالۆگی نێوان لایەنە ناکۆکەکان بمێنێتەوە.
  • جەختکردنەوە لەوەی هەرێمی کوردستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە.
  • هۆشداریدان لەوەی کە بەشداریکردنی کورد وەک سەری ڕم لە کێشە و ململانێ ئیقلیمییەکاندا کارەساتی بەدوادا دێت.
  • کۆماری ئیسلامیی ئێران نابێت وەک سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە هەژمار بکرێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران:

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و لە ڕێگەی عەباس عێراقچییەوە بانگێشتی فەرمیی شاندەکەی یەکێتیی کردووە. لە میانی دیدارەکاندا، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، لەگەڵ شاندەکەی سلێمانی دۆسیەی ئاسایشی سنوورەکان، ڕێککەوتننامە ئەمنییەکان و هاوسەنگییەکانی ناوچەکە لە بەرامبەر واشنتن تاوتوێ دەکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

قوباد تاڵەبانى و کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە

کەناڵ8

Tue Sep 15 2026

Loading related news...