
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانى، لەبارەى کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە، "خۆشحاڵم بەوەی باڵیۆز ستیڤن ڤاگن جارێکیتر و بە ئەرکێکی نوێ گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان".
ئاماژەى بەوەش کرد، ئەمڕۆ پێکەوە گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق.
قوباد تاڵەبانى دەشڵێت، "هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر چەشنە هەڕەشە و مەترسییەک کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە ڕووبەڕوومان ببێتەوە".
باسی لەوەشکردووە، جەختیان کردەوە لەسەر پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەسپاندنی سەروەریی یاسا و دوورخستنەوەی عێراق لە بارگرژییەکانی ناوچەکە.
ڕۆژى 3ـى ئەم مانگە ستیڤن ڤاگن، وەک کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەستنیشان کرا و لەو ڕۆژەوە لەگەڵ سەرکردەکانى عێراق بە جیا کۆبووەوە و ڕۆژى 14ـى ئەیلوولى 2026 بەسەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانى داوایکرد چین هۆکارى گیان لەدەستدانى خوێندکارە هەڵەبجەییەکە ڕوونبکاتەوە
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە
کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەی ئەمریکا: پشتیوانیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین

