سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی نزار ئامێدی،سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ستڤن ڤاگن، کاربەڕێخەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
کۆبوونەوەی نزار ئامێدی،سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ستڤن ڤاگن، کاربەڕێخەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە و ژمارەیەک پرسی بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
  • جەختکردنەوە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و گەشەپێدان.
  • بەردەوامبوونی ئەمریکا لە هاریکاری عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاربەڕێکەرى نوێی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد کۆبووەوە، پێشهاتەکانی ناوچەکە و ژمارەیەک پرسی بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.



ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆککۆمار


نووسینگەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆککۆمار لەگەڵ ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد کۆبوونەوە و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و گەشەپێدان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.


جەختکردنەوە لە بەردەوامی هاوریکاری عێراق


هاوکات، ستیڤن ڤاگن ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە هاریکاری عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە شێوەیەک خزمەت بە هەردوو وڵات بکات، ستایشی گرنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتى لە بوارە جیاجیاکاندا کرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە

عەلى زەیدى و ستیڤن ڤاگن کاربەڕێکەرى نێردەى ئەمریکا کۆبوونەوە

Loading related news...