
سەرۆکوەزیرانى عێراق و کاربەڕێکەرى نێردەى ئەمریکا لە بەغداد کۆبوونەوە و تاوتوێى بەهێزکردنى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنى هاوبەشییەکانى هەردوو وڵاتیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد.
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، عەلى زەیدى و ستیڤن ڤاگن، تاوتوێى دواپێشهاتەکانى ناوچەکەیان کردووە و جەختیانکردووەتەوە لە گرنگى گرتنەبەرى دیالۆگ و هۆکارە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان، لە پێناو بەهێزکردنى ئاسایش و سەفامگیریی ناوچەکە و پاراستنى بەرژەوەندیی گەلانى ناوچەکە.
هەروەها زەیدى و ڤاگن، گفتوگۆیان کرد لەبارەى بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى عێراق و ئەمریکا و فراوانکردنى ئاسۆى هاوکارى هاوبەش لە کەرت و بوارە جیاوازەکان، تاوەکو ڕۆڵى هەبێت لە بەهێزکردنى بنەماى هاوبەشى نێوان هەردوو وڵات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى هەفتەیەکە ستڤن ڤاگن، لە شوێنى جۆشوا هاریس، بووەتە کاربەڕێکەرى نێردەى ئەمریکا لە عێراق.
ستیڤن ڤاگن دەبێت بە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
وەزیرى دەرەوەى عێراق و کاربەڕێکەرى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە
نێچيرڤان بارزانى و ستیڤن ڤاگن پهيوهندييهكانى ههولێر و بهغداد و پرسى مووچەیان تاوتوێکرد