
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەرکەکەی دەستپێکردووە و لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق چەندین پرسی سیاسی و ئابوورییان تاوتوێکردووە.
فوئاد حسێن باسی لە پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردووە، هەروەها جەختی لە کاریگەربوونی ئابووریی عێراق بە لێکەوتەکانی جەنگ لە ناوچەکە و داخستنی گەرووی هوورمز کردووەتەوە و ڕوونی کردووەتەوە ئابووریی وڵاتەکە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی هەناردەی نەوت دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە هەناردەکردن بکەوێتە ژێر کاریگەریی پەرەسەندنە هەرێمییەکان.
دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و کاربەڕێکەری نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، خستنەڕووی مەترسییە ئابوورییەکانی پەیوەست بە داهاتی نەوت لە کاتی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان و هەروەها تاوتوێکردنی زیانە بازرگانییەکانی عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
ستیڤن ڤاگن دەبێت بە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
نێچيرڤان بارزانى و ستیڤن ڤاگن پهيوهندييهكانى ههولێر و بهغداد و پرسى مووچەیان تاوتوێکرد