بافڵ تاڵەبانی گەیشتە تاران
کەناڵ8 26 خولەک پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئەمنی گەیشتە تاران.
- سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.
- تاوتوێکردنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانە.
- شاندەکەی یەکێتی جەخت لە دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سەربازییەکان دەکاتەوە.
زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە ئاشکرای دەکات، بە گەیشتنی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستپێکی گەڕێکی نوێی دیپلۆماسییە لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران، بە ئامانجی پاراستنی هاوسەنگییە ئەمنییەکان لە ناوچەکە و دوورخستنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە لێکەوتەی گرژییە بەردەوامەکانی نێوان واشنتن و تاران.
هەڵوێست و پەیامەکانی شاندی یەکێتی:
- هەرێمی کوردستان نابێت بە هیچ جۆرێک بکرێتە مەیدانی جەنگ و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە دەرەکییەکان.
- پەرەپێدانی دیالۆگ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە تاکە بژاردەیە بۆ کەمکردنەوەی پشێوییەکانی نێوان واشنتن و تاران.
- خاکی هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
- شاندەکە هەڵگری دیدگایەکە کە تێیدا کورد وەک نێوەندگیر دەردەکەوێت نەک ببێتە بەشێک لە ململانێ سەربازییەکان.
سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئێران:
لە تاران، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، پێشوازی لە شاندە باڵاکەی یەکێتی دەکەن. بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە دیدارەکانیاندا دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، هەماهەنگییە هاوبەشەکانی پاراستنی سنوور و هەڵوێستی تاران لە بەرامبەر پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی پەیوەست بە واشنتن دەخەنەڕوو.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کەناڵ8
26 خولەک پێش ئێستا