بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف کۆبووەوە

کەناڵ8 35 خولەک پێش ئێستا
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ محەممەد بافر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ محەممەد بافر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا.
  • پەرەپێدانی پەیوەندییەکان جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک.

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.


  • لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا.
  • جەختکردنەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.
  • قالیباف پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.

جەختکردنەوە لە بێلایەنی هەرێمی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.

بە گرنگ زانینی پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا

لای خۆیەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەباس عێراقچی پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکەی تاوتوێکرد

وێنەی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەباس عێراقچی

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە تاران

کەناڵ8

35 خولەک پێش ئێستا