
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و ڕێگەکانی پاراستنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی دراوسێیەتیی باش کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتی لەم قۆناغەدا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق نابنە بەشێک لە ململانێکان، بەڵکو هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە، د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە ڕێزەوە یادی سەرۆک مام جەلالی کردەوە، وەک ئەندازیاری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرێمی کوردستان و یەکێتی. هاوکات پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە حەکیمانەیە و ڕۆڵی لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف کۆبووەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەباس عێراقچی پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکەی تاوتوێکرد
وێنەی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف


.jpg)