پەروین بوڵدان: خانووەکەی ئۆجەلان بەشێکە لە زیندانی ئیمراڵی
پووختەی هەواڵەکە:
- پەروین بوڵدان: ئۆجەلان نەچووەتە ئەو خانووەی بۆی دروستکراوە.
- ئەم هەفتەیە دەوڵەت باخچەلی دوو جار باسی لە دروستکردنی خانوویەکی 250 مەتریی بۆ ئۆجەلان کردووە.
مشتومڕەکان لەبارەی دروستکردنی خانوو بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی بەردەوامە و پەروین بوڵدانیش دەڵێت، خانووەکە بەشێکە لە زیندانی ئیمراڵی.
بەرپەرچدانەوەی لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی
- ئەو خانووەی دروستکراوە، بەشێکە لە زیندانی ئیمراڵی و لێکچواندنی بە ڤێلا، شێواندنی ڕاستییە و نیازی خراپی لەپشتەوەیە.
- ئامانج لە دروستکردنی خانووەکە ئەوەیە، ئۆجەلان بە ئاسانیی بتوانێت پڕۆسەکە و قۆناغی بێتوندوتیژی و چەکدانان بەڕێوەببات و دیدارەکانی بکات.
زانیارییەکەی باخچەلی پشتڕاست دەکاتەوە کە گوتی، تاوەکو ئێستا ئۆجەلان نەچووەتە ناو ئەو خانووەی دروستکراوە.
ئەم هەفتەیە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دوو جار باسی لە دروستکردنی خانوویەکی 250 مەتریی بۆ ئۆجەلان کرد و گوتی، ئەو خانووە بۆ ئەوەیە پڕۆسەکەی تێدا بەڕێوەببات و لەگەڵ ڕۆژنامەوانان کۆببێتەوە.
خانووەکەی ئۆجەلان بەشێکە لە زیندانی ئیمراڵی
لەو بارەیەوە پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک سەردانی ئۆجەلانی کردووە ڕایگەیاند، ئەو خانووەی دروستکراوە، بەشێکە لە زیندانی ئیمراڵی و لێکچواندنی بە ڤێلا، شێواندنی ڕاستییە و نیازی خراپی لەپشتەوەیە.
ئامانج لە دروستکردنی خانووەکە بۆ ئۆجەلان
بوڵدان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لە دروستکردنی خانووەکە ئەوەیە، ئۆجەلان بە ئاسانیی بتوانێت پڕۆسەکە و قۆناغی بێتوندوتیژی و چەکدانان بەڕێوەببات و دیدارەکانی بکات.
تا ئیستا ئۆجەلان نەچۆنە ناو خانووەکەوە
ئەندامەکەی شاندی ئیمراڵی زانیارییەکەی باخچەلی پشتڕاست دەکاتەوە کە گوتی، تاوەکو ئێستا ئۆجەلان نەچووەتە ناو ئەو خانووەی دروستکراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
شاندی ئیمراڵی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبێتەوە
شاندێکی دەم پارتی لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبێتەوە
شاندی ئیمراڵی: دەبێت ئۆجەلان ڕۆڵێکی دامەزراوەیی و چالاکی هەبێت
شاندی ئیمراڵی: ئەو قسانەی بە ناوی ئۆجەلانەوە بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن
37 خولەک پێش ئێستا