
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی بێلایەنانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، لەم سەردەمەدا جیهان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە فرەلایەنییەکی ڕاستگۆیانە و دادپەروەرانە هەیە.
عەباس عێراقچی لە گوتارێکی ئۆنڵایندا لە کۆنفرانسی "بانگەوازێک بۆ گۆڕانکاریی جیهانی" لە ئەندەنوسیا گوتی:"باشترە لە بەسەربازگەکردن و دەستێوەردان دووربکەوینەوە و بەرەو گەشەپێدانی بەردەوام، ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمان، پاراستنی هاوڵاتییان و ئاشتییەکی هەمیشەیی هەنگاو بنێین".
سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوە دا، ئاسایشی بەردەوام ناتوانرێت لە دەرەوەی ناوچەکەوە بسەپێنرێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە بەبێ دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان، خۆیان چارەسەر بدۆزنەوە".
گوتیشی:"ئەگەر لە کاتی بەرژەوەندیی هێزە گەورەکاندا، یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ بخرێن، ئەوا قسەکردن لەسەر سەروەریی یاسا قورس دەبێت"، باسی لەوەش کرد ئەگەر دامەزراوەکانی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان نەتوانن لێپرسینەوە لە پێشێلکارانی یاسای نێودەوڵەتی بکەن، ئەوا متمانەی ئەم دامەزراوانە لاواز دەبن.
عێراقچی جەخی لەسەر ئەوە کردەوە لە دیدی ئێرانەوە، ئاسایشی بەردەوام لە ڕێگەی گفتوگۆ، متمانەسازی، هاوکاری و ڕێزگرتنی دوولایەنە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا بەدی دێت، نەوەکو لە ڕێگەی بوونی سەربازیی هێزە دەرەکییەکانەوە.
عێراقچی مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دیاریدەکات
پزیشکیان: ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە ناکۆکی بخاتە نێوانمان
نەتەوەیەکگرتوەکان: ئێرانییەکان لە نێوان جەنگ و چەوساندنەوەدا گیرۆدەن
پەیمانگەیەک: ئێران بە خێرایی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بونیاد دەنێتەوە





