زانیاریی کەناڵ8: فڕۆکەخانەکانی عێراق لە ڕاگرتنی گەشتی هێلەکانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراف لە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراف لە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • زانیاریی کەناڵ8: بڕیارەکە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان
  • زانیاریی کەناڵ8: بڕیارەکە ڕۆژی چوارشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، سەرجەم فڕۆکەخانەکان لە ڕاگرتنی گەشتی هێڵە ئێرانییەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە چوارشەممەی داهاتووەوە، ڕاگرتنی گەشتەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


پابەندبوونی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقی بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانیی کۆمپانیا ئێرانییەکان

  • دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی لە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان ئاگادارکردووەتەوە.
  • هیچ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقیش، گەشتی ئاسمانیی بۆ ئێران ئەنجامنادات.
  • بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە، لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



بەگوێرەى زانیارییەکانی کەناڵ8، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی لە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان ئاگادارکردووەتەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت هیچ بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە، هەر کاتێک بە دەستیان گەیشت ڕاستەوخۆ جێبەجێی دەکەن.


هیچ فڕۆکەیەکی عێراقیش گەشت بۆ ئێران ئەنجامنادات


بەگوێرەى بڕیارەکە، هیچ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقیش، گەشتی ئاسمانیی بۆ ئێران ئەنجامنادات.

بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە، لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لێدوانی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر بڕیارەکە


لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان بە کەناڵ8ـی گوت، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان بۆ ڕاگرتنی گەشتی ئەو کۆمپانیایانە بەدەست نەگەیشتووە، هەر بڕیارێک لەوبارەیەوە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە دەربچێت، جێبەجێی دەکەن".

سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆسەر کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران


ڕاگرتنی گەشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ عێراق، لە چوارچێوەی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایە بۆسەر ئەو وڵاتە.

بەگوێرەى بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆمپانیاکان هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە فڕۆکەکانی ئێران ناکەن، لە فڕۆکەخانەکانی جیهان.

بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر وڵاتێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، ڕووبەڕووی سزای هاوشێوە دەبێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا