وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران
یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە بەهۆی قورسایی سزاکانی ئەمریکاوە.
  • بێسێنت: هەر لایەنێک هاوکاریی فڕۆکەکانی تاران بکات لە سیستمی دۆلار دووردەخرێتەوە

ئیدارەی ترەمپ لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی فشار بۆ سەر تاران بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریی دا، هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و دادەخرێن.



دیمانەی سکۆت بێسێنت دەربارەی سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران

  • هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکردن ڕادەوەستن و ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، بەهۆی قورسایی سزاکانی ئەمریکاوە.
  • فڕۆکەکانی ئێران لە کاتی نیشتنەوەیان هیچ کەسێک ناتوانێت سووتەمەنییان بۆ دابین بکات، خزمەتگوزاریی نیشتنەوەیان پێشکەش بکات یان بلیتیان پێبفرۆشێت.
  • بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەر دامەزراوە و کۆمپانیایەک ئەوە بکات لە سیستمی دۆلار دەردەکرێت.


ئەمڕۆ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە دیمانەیەکدا لە کەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە 23ـی ئەیلوولەوە، هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکردن ڕادەوەستن و ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، بەهۆی قورسایی سزاکانی ئەمریکاوە.

لەمەودوا ناتوانرێت سووتەمەنی بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان دابین بکات



بیسێنت ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر ئەم فڕۆکانە نیشتنەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت سووتەمەنییان بۆ دابین بکات، خزمەتگوزاریی نیشتنەوەیان پێشکەش بکات یان بلیتیان پێبفرۆشێت، دەشڵێت، هەر دامەزراوە و کۆمپانیایەک ئەوە بکات لە سیستمی دۆلار دەردەکرێت."


 ڕۆژی 24ـی ئابی ئەمساڵ سزای قورسی زیاتر بەسەر ئێراندا سەپێنرا


لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لەکاتێکدایە وڵاتەکەی لە 24ـی ئابی ئەمساڵ، پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، کە بەگوتەی بێسێنت، لە مێژوودا سزای لەم شێوەیە بەسەر هیچ وڵاتێکدا نەسەپێنراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا پاکێجی نوێی سزاکانی بەسەر ئێران ڕاگەیاند

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر

ئەمریکا: سەختترین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

ئێران: وڵاتان خۆیان لە جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا بەدوور بگرن

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا