ئەمریکا پاکێجی نوێی سزاکانی بەسەر ئێران ڕاگەیاند
پووختەی هەواڵەکە:
- سکۆت بیسێنت: دەبێت ئێران دابڕانی تەواوەتی هەڵبژێرێت یان بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵی نێودەوڵەتی
- وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: هەر وڵاتێک هاوکاریی ئێران بکات بەر چەکوشی ئەمریکا دەکەوێت
- سکۆت بیسێنت: کۆتایی ئەم هەفتەیە بەهۆی ئێرانەوە سزای کۆمپانیایەکی گەورەی دارایی دەدەین
- سکۆت بیسێنت: ترەمپ داوای لە سەرکردەکانی جیهان کردووە کڕینی نەوتی ئێران ڕابگرن
واشنتن، پاکێجی نوێی سزاکانی بەسەر ئێران ڕاگەیاند و لەو چوارچێوەیە، سکۆت بیسێنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانى ڕایگەیاند، دەبێت ئێران دابڕانی تەواوەتی هەڵبژێرێت یان بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵی نێودەوڵەتی، گوتیشى " هەر وڵاتێک هاوکاریی ئێران بکات بەر چەکوشی ئەمریکا دەکەوێت".
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: وادەیەک دیاری ناکەین بۆ پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران بەڵام ئارامیشمان بێ کۆتا نییە
دیاریکردنی ئەو ڕێگایانەی ئێران خۆی لە سزاکان دەدزێتەوە
- وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: هەموو ئەو ڕێگەیانەمان دیاریکردوون کە ئێران بەهۆیانەوە خۆی لە سزاکان دەدزێتەوە
- سکۆت بیسێنت: سزاکان60 قەوارە و کەشتیی پەیوەندیدار بە ئێران دەگرنەوە
- سکۆت بیسێنت: سزاکان کەرتەکانی وزەی ئەتۆم و مووشەک و نەوت و تەکنەلۆجیا و زێڕ و فڕۆکەوانی و دەریایی دەگرنەوە
ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، 24ـى ئابى 2026، بە کاتى هەولێر، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا، کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانى بە مەبەستى ئاشکراکردنى پاکێجى سزاکانى سەر ئێرانى سازکرد و تیایدا ئاماژەى بەوەکرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە بەهۆی ئێرانەوە سزای کۆمپانیایەکی گەورەی دارایی دەدەین، ڕاشیگەیاند، وادەیەک دیاری ناکەین بۆ پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، بەڵام ئارامیشمان بێ کۆتا نییە.
- سکۆت بیسێنت: پڕۆسەی خنکاندنی ئابووری ڕژێمی ئێرانمان دەستپێکردووە
- سکۆت بیسێنت: هەر لایەنێک ڕێگە بە حەواڵەی دارایی لەگەڵ ئێران بدات سزا دەدرێت
وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا، لەبارەى دراوى ئێرانەوە ڕایگەیاند، ڕیاڵى ئێرانى داڕماوە و نرخى ئاڵوگۆڕى دراو بۆ یەک دۆلار دوو ملیۆن تمەنى تێپەڕاندووە، ڕاشیگەیاند "پڕۆسەى پەراوێزخستنى ئابوورى دژى ئێران، بە گوێرەى ڕێنماییەکانى سەرۆک ترەمپەوە بووە".
سزاکان60 قەوارە و کەشتیی پەیوەندیدار بە ئێران دەگرنەوە
هاوکات، ئاشکرایکرد، هەموو ئەو ڕێگەیانەمان دیاریکردوون کە ئێران بەهۆیانەوە خۆی لە سزاکان دەدزێتەوە، هەروەها سزاکان60 قەوارە و کەشتیی پەیوەندیدار بە ئێران دەگرنەوە، لەوانە کەرتەکانی وزەی ئەتۆم و مووشەک و نەوت و تەکنەلۆجیا و زێڕ و فڕۆکەوانی و دەریایی دەگرنەوە.
لە کۆتاییدا، سکۆت بیسێنت، ئاشکرایکرد، ترەمپ داوای لە سەرکردەکانی جیهان کردووە کڕینی نەوتی ئێران ڕابگرن، هاوکات هەر لایەنێک ڕێگە بە حەواڵەی دارایی لەگەڵ ئێران بدات سزا دەدرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر
کۆنگرێسى ئەمریکا: پێدەچێت بەمنزیکانە بچینە قۆناغێکى نوێوە لە جەنگى ئێران
ئەمریکا: سەختترین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین
2 کاتژمێر پێش ئێستا