لە باکووری کوردستان 14 ڕۆژە منداڵێکی 11 مانگ بێسەروشوێنە
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- لە باکووری کوردستان 14 ڕۆژە منداڵێکی 11 مانگ بێسەروشوێنە
- لەسەر دیارنەمانی بوشرا دایک و باوکی و چوار خزمی بەند کراون.
- دایک و باوکی بووشرا زانیاریی جیاواز لەسەر ونبوونی بووشرا دەخەنەڕوو.
ڕۆژی 10ـی ئەیلوول، لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی "دیڤریگ" لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان، منداڵێکی 11 مانگ بە ناوی بوشرا بێسەروشوێن بوو، ئەو خێزانەی منداڵەکەیان ونبووە، بەمەبەستی ئاژەڵداری لە ئامەدەوە چوونەتە ئەو گوندەی سێواز و لەنێو چادردا ژیاون.
ووردەکارى و بەدواداچوونى لێکۆڵەرەوان
- لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان، دایک و باوکی منداڵەکە و نۆ کەسی دیکە دەستگیرکرابوون.
- پاش چەند ڕۆژێک لە لێکۆڵینەوە، دایک و باوکی منداڵەکە بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکەیان، مام و پووری منداڵەکە و دوو لە کەسوکاری دیکەیان بە تۆمەتەکانی شاردنەوە، گۆڕین و لەناوبردنی بەڵگەکانی تاوان و پاراستنی تاوانبار لە یاسا خرانە زیندان.
- پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، ڕۆژی 14ـی ئەیلوول، جلوبەرگەکانی منداڵەکە لە دووریی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ونبوونی دۆزرابووەوە.
خێزانەکە چوار منداڵی دیکەیان هەیە و خراونەتە ژێر پارێزگاریی دەوڵەتەوە، کە گەورەترینیان نۆ ساڵە.
دایکی بوشرا، هاوسەرەکەی بە کوشتن و فڕێدانی منداڵەکەی تۆمەتبار دەکات و باوکیشی دەڵێت، شتێک بەسەر بوشرا هاتبێت، دەستی هاوسەرەکەی تێدایە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا