چوار ڕۆژە منداڵێکی 11 مانگ لە باکووری کوردستان بێسەروشوێنە

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەو منداڵەی بێسەروشوێنە، ناوی بوشرایە و تەمەنی 11 مانگە
وێنەی ئەو منداڵەی بێسەروشوێنە، ناوی بوشرایە و تەمەنی 11 مانگە

پووختەی هەواڵەکە:

  • دایک و باوکی منداڵە بێسەرشوێنبووەکەی سێواز دەستگیرکراون.
  • منداڵەکە لە لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی "دیڤریگ" لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان.
  • ئەو خێزانەی منداڵەکەیان ونبووە، بەمەبەستی ئاژەڵداری لە ئامەدەوە چوونەتە ئەو گوندەی سێواز.

ماوەی چوار ڕۆژە منداڵێکی 11 مانگ لە باکووری کوردستان بێسەروشوێنە و لەسەر دیارنەمانیشی، دایک و باوکی منداڵەکە و چوار کەسی دیکە دەستگیرکراون.



 خێزانی منداڵەکە بۆ ئاژەڵداری لەو ناوچەیە بوون کە منداڵەکەی تیا بێسەروشوێنە

  • لەسەر دیارنەمانی منداڵەکە، دایک و باوکی منداڵەکە و چوار کەسی دیکە دەستگیرکراون و سێ کەسی دیکەش ئازادکران.
  • پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، ڕۆژی دووشەممە، جلوبەرگەکانی منداڵەکە لە دووریی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ونبوونی دۆزرایەوە.
  • دایکی منداڵەکە لە دووەم دانیشتنی لەگەڵ لێکۆڵەران گوتوویەتی، باوکی بووشرا لە بەرامبەر پارەدا بوشرای بە کەسێکی دیکە داوە.
  • خێزانەکە کە لە گوندەکەدا لەنێو چادردا بوون، چوار منداڵی دیکەیان هەیە و خراونەتە ژێر پارێزگاریی دەوڵەتەوە.


ڕۆژی 10ـی ئەیلوول، لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی "دیڤریگ" لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان، منداڵێکی 11 مانگ بە ناوی بوشرا بێسەروشوێن بوو، ئەو خێزانەی منداڵەکەیان ونبووە، بەمەبەستی ئاژەڵداری لە ئامەدەوە چوونەتە ئەو گوندەی سێواز.


لەسەر دیارنەمانی منداڵەکە دایک و باوکی دەسگیر کراون


لەسەر دیارنەمانی منداڵەکە، دایک و باوکی منداڵەکە و چوار کەسی دیکە دەستگیرکراون و سێ کەسی دیکەش ئازادکران، کە ڕۆژانی ڕابردوو لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرابوون.


جلوبەرگی منداڵەکە لە دووری دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ونبوونەکەی دۆزراوەتوە


پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، ڕۆژی دووشەممە، جلوبەرگەکانی منداڵەکە لە دووریی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ونبوونی دۆزرایەوە.

لەگەڵ ئەوەی گومان دەکرێت، بوشرا لەلایەن ئاژەڵی کێوییەوە بردرابێت، بەڵام جلوبەرگی منداڵەکە نەدڕاوە و خوێنی لەسەر نییە.


دایکی منداڵەکە لە دادگا شایەتی لە دژی هاوسەرەکەی داوە


دایکی منداڵەکە لە دووەم دانیشتنی لەگەڵ لێکۆڵەران گوتوویەتی، باوکی بووشرا لە بەرامبەر پارەدا بوشرای بە کەسێکی دیکە داوە و باوکی منداڵەکەش ئەو قسانەی هاوسەرەکەی ڕەتدەکاتەوە و تەنیا دەڵێت، بوشرا ونبووە.


هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە


هێزە ئەمنییەکان و تیمە تایبەتەکانی لێکۆڵینەوە، تەواوی کامێراکانی ناوچەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانە دەپشکنن، کە ڕۆژی ونبوونی بوشرا بە گوندەکە و دەورووبەریدا تێپەڕیون.


منداڵەکانی تری خێزانەکە حکومەت سەرپەرشتیان دەکات


وەزارەتی خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیاش دەڵێن، خێزانەکە کە لە گوندەکەدا لەنێو چادردا بوون، چوار منداڵی دیکەیان هەیە و خراونەتە ژێر پارێزگاریی دەوڵەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا