نەتانیاهوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامی ئاڕاستەی ئێران و تورکیا و سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک کرد

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی، فۆتۆ: AFP
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • نەتانیاهوو بە هێرشکردنە سەر مەمدانی دەستی بە وتارەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
  • نەتانیاهوو لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەردۆغان دیکتاتۆرە
  • نەتانیاهوو: تورکیا دەیەوێت دەستبەسەر بەشێکی فراوانی سووریادا بگرێت
  • نەتانیاهوو: ئەگەر بۆردوومانی ئێرانمان نەکردبایە ئێستا ئێمە مردبووین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هێرشیکردەسەر ئێران و تورکیا و حیزبوڵا و پەیامێکی ئاڕاستەی حاکمی نیویۆرکیش کرد و ئەرۆدغانیش بە ستەمکار ناوبرد.



هێرشی نەتیانیاهوو بۆ سەر سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک و پەیام بۆ ئێران و تورکیاش

  • بە هێرشکردنە سەر سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دەستی بە قسەکانی کرد و ئەوانەیش چوونە دەرەوەی هۆڵەکە بە ترسنۆک ناوی بردن.
  • نەتانیاهوو  گوتی وڵاتەکەی سوپای ئێران و توانا دەریایی و ئاسمانییەکانی تارانی وێرانکردووە، بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەشی بە ئاسانترین بڕیار ناوبردووە.
  • سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ستایشی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و بە گەورەترین هاوبەشیی وڵاتەکەی ناویبرد.
  • لەسەر دۆخی سووریا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنەی تووندی لە تورکیا گرت و ڕایگەیاند، ئەنقەرە هەوڵدەدات دەستبەسەر بەشێکی فراوانی سووریادا بگرێت.
  • نەتانیاهوو لە وتارەکەیدا ئەردۆغانی بە ستەمکار وەسفکرد و گوتیشی، تازەترین وڵات کە درۆی دژە سامی تێدا بڵاودەکرێتەوە، تورکیایە.



نەتانیاهوو کاتێک هاتەسەر سەکۆی قسەکردن، بەشێکی زۆر لە شاندی وڵاتانی هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت و ئەویش لەوەڵامی ئەو کردەوەیەدا گوتی، هیچ کەسێکی دیکەی ترسنۆک ئەگەر ماوە بە هۆڵەکە جێبهێڵێت و بەهێرشکردنەسەر سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک دەستی بە قسەکردن کرد.

نەتانیاهوو بە زەهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرکی گوت، ناتوانێت بێدەنگی بکات، ئەوەش دوای ئەوەی مەمدانی، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بە تاوانباری جەنگ وەسف کردبوو.

باسکردنی دۆخی ئێران


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر دۆخی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سوپای ئێران و توانا دەریایی و ئاسمانییەکانی تارانی وێرانکردووە، بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەشی بە ئاسانترین بڕیار ناوبردووە.

نەتانیاهوو باسیلەوەکرد، ئەگەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان نەکرایە، ئەوان ئێستا مردبوون.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ستایشی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و بە گەورەترین هاوبەشیی وڵاتەکەی ناویبرد.

بنیامین نەتانیاهوو کاتێک هاتەسەر باسی حیزبوڵا، ئامێرێکی پەیجەری بەرزکردەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ تەقاندنەوەی ئەو ئامێرانە لەدەستی ئەندامانی ئەو حیزبە ڕایگەیاند، حیزبوڵا ئەو ڕۆژەی بە باشی لەبیرە.


 باسکردنی دۆخی سووریا و هێرشکردنە سەر تورکیا


لەسەر دۆخی سووریا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنەی تووندی لە تورکیا گرت و ڕایگەیاند، ئەنقەرە هەوڵدەدات دەستبەسەر بەشێکی فراوانی سووریادا بگرێت.

نەتانیاهوو لە وتارەکەیدا ئەردۆغانی بە ستەمکار وەسفکرد و گوتیشی، تازەترین وڵات کە درۆی دژە سامی تێدا بڵاودەکرێتەوە، تورکیایە.

باسکردنی ڕوداوەکانی کەناری ڕۆژئاوا



نەتانیاهوو باسی لە ڕووداوەکانی کەناری ڕۆژئاوا کرد و ڕایگەیاند، هەندێک هەرزەکاری لادەری کۆمەڵگە جوونشینەکان ئەو کردەوانە ئەنجام دەدەن.

باسکردنەوەی هێرشەکانی حەماس



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە باسی لە هێرشەکانی حەماس بۆسەر وڵاتەکەی کردەوە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بە ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی وڵاتەکەی ناویبرد و گوتی، تەلئەڤیڤ هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە سەرکەوتن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ناتانیاهوو بە کۆمەڵکوژی لە غەززە تۆمەتبار دەکات

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا