
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ 24ـی ئەیلوول لە سەکۆی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیپلۆماسیی توندی لە دژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستپێکردووە و تۆمەتی کۆمەڵکوژی داوەتە پاڵ؛ ئەم هەڵوێستەش هاوکاتە لەگەڵ دروستبوونی تەنگژەیەکی قووڵی یاسایی و سیاسی لەگەڵ واشنتن لەسەر دۆسیەی دەستبەسەرکردنی ملیۆنێرێکی ئەمریکیی لایەنگری فەڵەستین لە خاکی ئیسپانیادا.
لە بەرامبەردا، ئەم گوتارەی سانچێز هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا؛ حکومەتی سۆسیالیستی ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی واشنتن بووەتەوە بەهۆی سیاسەتەکانی لە بەرژەوەندیی فەڵەستین. هاوکات بڕیاری حکومەتی مەدرید بۆ ڕەوانەکردنی داواکاریی ئەمریکا بۆ ڕادەستکردنەوەی جەیمس کۆکس چامبەرز بۆ دادگا، ناڕەزایەتیی هاوبەشە چەپڕەوەکانی ناو هاوپەیمانیی دەسەڵاتی لە ئیسپانیا لێکەوتووەتەوە کە بۆچوونیانوایە دۆسیەکە پاڵنەری سیاسیی لەپشتە.
چامبەرزی تەمەن 41 ساڵ، کە میراتگری ئیمپراتۆرییەتێکی میدیایی و ملیۆنێرێکی ئەمریکییە، لە 10ـی تەممووز لە کاتی بەسەربردنی پشووەکەی لە دوورگەی ئیبیزا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاوە لەسەر داوای ئەمریکا دەستگیرکرا. ناوبراو، کە لایەنگری فەڵەستینییەکانە و خۆی وەک دژە ئیمپریالیزم دەناسێنێت، لە مەدرید ڕاگیراوە و دۆسییەکەی مشتومڕێکی سیاسی و دادوەریی گەورەی لە نێوان لایەنە حکومییەکانی ئیسپانیا و واشنتندا دروستکردووە.
پێدرۆ سانچێز؛ ئەو سەرکردە ئەورووپییەی مێزی یارییەکەی لە ترەمپ و نەتانیاهوو تێکدا
سوودانی و سانچێز پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
سەرۆکوەزیرانى ئیسپانیا: پێویستە ئیسرائیل پابەند بکرێت بە گەیاندنى یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە
قەیرانی کۆچبەران و هەڕەشەی دوورخستنەوەی ئیسپانیا لە ڕێککەوتننامەی شنگن



.jpg)

.jpg)