فڕۆکەخانەى نەجەف گەشتەکانى هاتن و چوونى بۆ ئێران ڕاگرت

رێبوار حەمەوەیس 51 خولەک پێش ئێستا
فڕۆکەخانەى نەجەف
فڕۆکەخانەى نەجەف

پووختەى هەواڵەکە

  • کارگێڕیى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی نەجەف بڕیاریدا، لە ئەمڕۆوە تاوەکو کاتێکى نادیار گەشتەکانى هاتن و چوون بۆ ئێران ڕابگرێت.
  • کارگێڕیى فڕۆکەخانەکە، گشتاندنێکى ئاڕاستەى سەرجەم کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و لایەنەکانى کارپێکردن کردووە، کە داوایان لێدەکات هیچ ڕێکارێک نەگرنەبەر پەیوەست بەو گەشتانەى ڕاگیراون.
  • دەسەڵاتى فڕۆکەوانیی ئێران، پێشتر ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتەکانى هاتنى کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانیى ئێرانى ڕاگرتووە و لە گفتوگۆدان تاوەکو گەشتەکان بگۆڕن بەرەو فڕۆکەخانەى نەجەف.

بەگوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووە بە کەناڵ8، کارگێڕیى فڕۆکەخانەى نەجەف، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەى فەرمى لایەنە تایبەتمەندەکان، بڕیاریداوە لە ئەمڕۆ هەینیەوە تاوەکو کاتێکى نادیار هەموو گەشتە ئاسمانییەکانى هاتن و چوون بۆ ئێران ڕابگرێت.


فڕۆکەخانەى نەجەف بە نووسراوێک گشتاندنى کردووە

  • کارگێڕیى فڕۆکەخانەکە، گشتاندنێکى ئاڕاستەى سەرجەم کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و لایەنەکانى کارپێکردن کردووە، کە داوایان لێدەکات هیچ ڕێکارێک نەگرنەبەر پەیوەست بەو گەشتانەى ڕاگیراون.
  • لە داهاتووشدا هەر ڕاسپاردەیەک لە بارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
  • بەڵام کارگێڕیى فڕۆکەخانەى نەجەف هیچ زانیارییەکى لە بارەى هۆکارى گشتاندنەکە و ئەو لایەنەى ڕاسپاردەکانى دەرکردووە، ئاشکرا نەکردووە.
  • هاوکات دەسەڵاتى فڕۆکەوانیی ئێران، پێشتر ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتەکانى هاتنى کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانیى ئێرانى ڕاگرتووە و لە گفتوگۆدان تاوەکو گەشتەکان بگۆڕن بەرەو فڕۆکەخانەى نەجەف.
  • بە گوێرەى خشتەى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نەجەفیش، ڕۆژى چوارشەممە لە کۆى20  گەشت،18  گەشتیان بەرەو شارەکانى ئێران بووە.

لە بەردەوامیى توندکردنى فشارەکانى سەر ئێران، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا لە 8ـى ئەم مانگەدا36  لایەنى پەیوەندیدار بە کەرتى فڕۆکەوانیی ئێرانی خستە لیستى سزاکانییەوە، کە 27یان کۆمپانیاى فڕۆکەوانى بوون.
وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ڕاشیگەیاند، هەر وڵاتێک پێشوازى لە فڕۆکەى ئێران بکات، بە هەمان شێوە سزادەدرێت.

رێبوار حەمەوەیس

51 خولەک پێش ئێستا