دژەتیرۆرى عێراق: لە پردێ ڕووبەڕووى چەند چەکدارێکى داعش بووینەوە
- دژەتیرۆرى عێراق: لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو چەکدارى داعش کوژران.
- دژەتیرۆرى عێراق: دوو چەکدارەکە پشتێنى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
- یەکێک لە چەکدارەکان بە برینداری دەستگیر کراوە.
دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەکداریدا لەنێوان هێزەکانى دژەتیرۆر و چەند چەکدارێکى ڕێکخراوى داعش لە شارەدێى پردێ لە پارێزگاى کەرکووک، دوو چەکدارى داعش کوژراون.
ڕاگەیێنراوی دژەتیرۆری عێراق دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی پردێ
- هێزەکانى دژە تیرۆر لە شارەدێى پردێی سەر بە پارێزگاى کەرکوک، دوو چەکدارى داعشیان کوشتووە کە پشتێنى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
- سەعد مەعن: ئەو سێ چەکدارەی هێزەکانی دژەتیرۆر ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، دوانیان پشتێنی بۆمبڕێکراویان بەستبوو.
- لە ئەنجامى ڕووبەڕووبوونەوەکەدا ئەو دوو چەکدارەى پشتێنى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو کوژران و چەکدارى سێیەمیان بە بریندارى کەوتووەتە دەست هێزەکانی دژەتیرۆر و دەستگیر کراوە.
- لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو ئەندامى دژەتیرۆر بریندار بوون و هاوڵاتییەکی مەدەنیش کە کرێکارى کارگەیەکى نزیک لە شوێنى شەڕەکە بووە، گیانی لەدەستداوە.
لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا دوو چەکداری داعش کوژراون
دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردووە، هێزەکانى دژە تیرۆر لە شارەدێى پردێی سەر بە پارێزگاى کەرکوک، دوو چەکدارى داعشیان کوشتووە کە پشتێنى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
هاوکات سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، لە بەدواداچوونێکى هەواڵگریدا لە شارەدێى پردێى پارێزگاى کەرکوک هێزەکانى دژەتیرۆرى عێراق لەگەڵ سێ چەکدارى داعش ڕووبەڕوو بوونەتەوە کە دووانیان پشتێنى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
یەکێک لە چەکدارەکان بە بیرنداری دەستگیر کراوە
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامى ڕووبەڕووبوونەوەکەدا ئەو دوو چەکدارەى پشتێنى بۆمبڕێژکراویان بەستبوو کوژران و چەکدارى سێیەمیان بە بریندارى کەوتووەتە دەست هێزەکانی دژەتیرۆر و دەستگیر کراوە.
سەعد مەعن ڕوونیکردەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو ئەندامى دژەتیرۆر بریندار بوون و هاوڵاتییەکی مەدەنیش کە کرێکارى کارگەیەکى نزیک لە شوێنى شەڕەکە بووە، گیانی لەدەستداوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی حەشد لە پردێ
دژەتیرۆری عێراق: بەهۆی تەقینی بۆمبێکی چێندراو سێ ئەنداممان کوژرا
45 خولەک پێش ئێستا