
ئەنجوومەنی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بە سەرۆکایەتیی جەودەت یڵماز یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بۆ جاری دووەم کۆبووەوە و سنووری دەسەڵاتی لیژنەکانی یەکلاییکردەوە.
یەکێک لە لیژنە لاوەکییەکان تایبەتە بە پرسی چەکدانان، کە بەگوێرەی زانیارییەکان عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕۆڵی تێدا دەبینێت. هاوکات جەودەت یڵماز جەختی لەوە کردووەتەوە کە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە بریتییە لە چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە ڕێکخراوەییەکان، دوای پشتڕاستکردنەوەی جێبەجێبوونی ئەم هەنگاوەش لەسەر ئەرزی واقیع، قۆناغی دووەم کە بریتییە لە بەڕێوەبردنی رێکارە یاساییەکان دەستپێدەکات.
ئەنجوومەنی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لەسەر ئاستی حکومەت و لە چوارچێوەی یاسای چارەسەریدا پێکهێنراوە و کۆبوونەوەی یەکەمی لە 24ـی ئاب بەڕێوەچوو، کە تێیدا 4 لیژنەی لاوەکی دەستنیشانکران. بڕیارە لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا ئەنجوومەنێکی تایبەت لە پەرلەمان بۆ چاودێریکردن پێکبهێنرێت و ئەنجوومەنەکەی حکومەتیش ناوبەناو زانیاری و ڕاپۆرت لەبارەی کارە ئەنجامدراوەکان پێشکەشی ئەنجوومەنەکەی پەرلەمان بکات.
شاندی ئیمراڵی: دەبێت ئۆجەلان ڕۆڵێکی دامەزراوەیی و چالاکی هەبێت
ڕەشنووسی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و چەکداماڵینی پەکەکە ئاشکرا کرا
ئۆجەلان: ئەو قسانەی بە ناوی منەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە