
باڵیۆزخانەى ئێران لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا، ڕەتیکردەوە تاران دەستى هەبووبێت لە پلانى هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازیی لە بەریتانیا.
باڵیۆزخانەى ئێران، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕى ئێکس، ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە تۆمەتانە بێبنەمان و چەند لایەنێک هەوڵدەدەن ئێران لە ڕووداوی هێرشکردنەسەر بنکەى سەربازى فێرفۆردى بەریتانیا تێوەبگلێنن.
ڕۆژى یەکشەممە، دەسەڵاتدارانى بەریتانیا بە تۆمەتی هێرشکردنەسەر ئەو بنکە سەربازییە پێنج کەسیان دەستگیرکرد، سەرجەمیان بەریتانی بوون و تەمەنیان لە ناوەڕاستى بیستەکاندا بوون.
پاش ڕووداوەکەش هێزەکانى ئەمریکا ئاستی ئامادەباشی لە بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد لە بەریتانیا بەرزکردەوە و زڕێپۆش و هەلیکۆپتەر دەوری بنکەیەیان دا.
بنکەی ئاسمانیی فێرفۆرد بنکەیەکی سەربازیی گرنگی هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیایە کە دەکەوێتە ناوچەی گڵۆستەرشێر لە باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا. بنکەکە پێگەیەکی سەرەکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکایە لە ئەورووپا.
ترەمپ: گەڕانەوە بۆ هێرشە سەربازییەکان ئەگەرێکی کراوەیە
بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە فڕۆکەوانیی ئێران 80٪ی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستداوە
لەنێوان سزاکان و ڕێگا جێگرەوەکان؛ ئابووریی ئێران لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە



.jpg)

.jpg)