
نزار حەیدەر، شرۆڤەکاری سیاسی لەمیانی بەشداریی لە بوڵتەنی کەناڵ8 گوتی، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن لەدوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن، چونکە عێراق لە چوارچێوەی ستراتیجیدا هێشتا پێویستی بە ئەمریکا هەیە.
عێراق پێویستی بە دەستپێشخەری خێرا هەیە بۆ بەستنی گرێبەستی ئەمنی سەربەخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پێش ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپووکێتەوە. هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییەکە بەبێ هەبوونی پلانی جێگرەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و زانیاری هەواڵگیری، هەڵەیەکی گەورەی ئەمنییە و وڵاتەکە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری مەترسیدار دەکاتەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن سەرەڕای بەرزبوونهوه و دابهزینی سیاسی، لەسەر ئاستی ستراتیجی بە بەردەوامی ماونەتەوە. لەگەڵ نزیکبوونهوەی وادەی کۆتایی ئامادەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، خستنەڕووی پرسی لاوازیی بەرگریی ئاسمانی و نەبوونی چەکی پێشکەوتوو، نیگەرانیی لای شارەزایانی سەربازی دروستکردووە. هاوڕاستای ئەمەش، بەردەوامی چالاکی شانە نووستووەکانی داعش و نەسەقامگیری دۆخی سیاسی ناوخۆیی، گوشارەکانی لەسەر حکومەت بۆ دۆزینەوەی بەدیلی ئەمنی زیاتر کردووە.
سەباح نوعمان: لەگەڵ پێشمەرگە نەخشەڕێگەى دواى هاوپەیمانانمان داناوە
حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی ڕووخاندنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکات
سەرۆکایەتییەکانی عێراق: چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت
وەزارەتی پێشمەرگە: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە کاتێکی هەستیاردایە