نەشئەت شاهوێز داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکانی پردێ دەکات

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەشئەت شاهوێز، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک
نەشئەت شاهوێز، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک

پووختەی هەواڵەکە:

  • نەشئەت شاهوێز: لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی بەڵگەکان پێکبهێنرێت.
  • نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی پردێ.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە ڕووداوەکانی پردێ دەکات و داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی بەڵگەکان دەکات.


نەشئەت شاهوێز نوسراوی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کردووە

  • بە نووسراوێکی فەرمی داواکارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد سەبارەت بە ڕووداو و پێکدادانە چەکدارییەکانی شارەدێی پردێ.
  • داوای لە سەرۆکوەزیران کراوە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە، سرووشتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە و ڕێکارەکانی پاراستنی مەدەنییەکان و ئاماری وردی قوربانییان بدرێت.
  •  داواکراوە لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە کەسوکاری قوربانییان و شایەتحاڵەکان و پێداچوونەوە بە بەڵگەکاندا، پاشان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە شەفافی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نوسراوی ئاڕاستەی عەلی زەیدی کردووە


ئەمڕۆ سێشەممە، نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و سەرۆکی فراکسیۆنی (کەرکوک هێزو ئیرادەمانە)، بە نووسراوێکی فەرمی داواکارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد سەبارەت بە ڕووداو و پێکدادانە چەکدارییەکانی شارەدێی پردێ.

لە نووسراوەکەدا نەشئەت شاهوێز داوای لە سەرۆکوەزیران کردووە کە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە، سرووشتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە و ڕێکارەکانی پاراستنی مەدەنییەکان و ئاماری وردی قوربانییان بدات.

هەروەها داواشی کردووە، لیژنەیەکی تایبەت بۆ سەردانیکردنی شارۆچکەی پردێ پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە کەسوکاری قوربانییان و شایەتحاڵەکان و پێداچوونەوە بە بەڵگەکاندا و پاشان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە شەفافی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، لە شارۆچکەی پردێ ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سووپای عێراق دروست بوو، بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی، لەوانەش مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان بەناوی (موراد زانا)، لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی دیکە بەناوی (محەمەد هێمن)، کە ئەوەش نیگەرانی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

لەدواى ڕووداوەکەى پردێ چارەنووسى گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ نادیارە

داوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی موراد زانا لە پردێ دەکرێت

دژەتیرۆرى عێراق: لە پردێ ڕووبەڕووى چەند چەکدارێکى داعش بووینەوە









ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا