بۆ فریاکەوتنی دینار؛ پەرلەمانی عێراق کارنامەکەی گۆڕی و بەرپرسانی باڵای دارایی بانگێشت دەکات
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەی هەواڵەکە
- د. بڕیار ڕەشید: وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگێشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێن.
- د. بڕیار ڕەشید: بەرنامەی کاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لابرا.
- ئەنجوومەنی نوێنەران: دانیشتنی ئەمڕۆ تەرخاندەکرێت بۆ گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاریی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لابراو ە و دانیشتنەکەی ئەنجوومەنەکە تەرخان دەکرێت بۆ گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار.
لەوبارەیەوە د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند:
- بەرنامەی کاری ئەمڕۆ لابراوە.
- سبەی 8ـی تشرینی یەکەم، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگێشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێن.
- سبەی تاوتوێی ئەو گۆڕانکارییانە دەکرێت کە لە نرخی فەرمی دۆلاردا ئەنجامدراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە ، لەدوێنێوە و لەدوای ئەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد ، نرخی فەرمی 100 دۆلار لە عێراق دەبێتە 150 هەزار ، بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەژاوە و نرخەکان لە گۆڕانکارییەکی بەردەوامدان نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە نزیکەی 170 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بانکی ناوەندیی عێراق: گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە قازانجی پیشەسازیی ناوخۆییە
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا