ترەمپ داوای وازهێنانی زێلێنسکی و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات
پووختەی هەواڵەکە
- دۆناڵد ترەمپ داوای سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات .
- ڕووسیاش لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بە مێژوویی وەسف دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کێڵگە نەوتی و سووتەمەنییەکانی ڕووسیا گرت و هێرشی توندی کردە سەر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، گووتی، "پێشنیاز دەکەم سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرن کە توانای گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەبێت لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە".
ڕووسیا چی دەڵێت؟
هاوکات، کیریل دمیترێڤ، گەورە دانوستانکاری ڕووسیا و نێردەی تایبەتی کرێملین ، لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، پێشوازی لە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، و بە "مێژوویی" ناوی برد.
هەروەها، دمیتریڤ ئاماژەی بەوەکرد، " ترەمپ لەگەڵ ڕای ئەو کەسانەدایە کە پێیان وایە ئۆکرانیا پێویستی بە سەرکردایەتییەکە ڕاستەقینەیە کە تیشک بخاتە سەر ئاشتی، نەک سیاسەتی جەنگاویی زێلینسکی".
ئۆکرانیا ئامادەی هەڵبژاردنە
لە کۆتایی ساڵی 2025دا، زێلێنسکی ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئامادەیە لە ماوەی 60 بۆ 90 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدات، بەمەرجێک ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان زەمینەی تەواوی ئاساییشی بۆ دابین بکەن لە بەرانبەردا، پوتن ڕایگەیاندبوو کە ئامادەیە لە ڕۆژی دەنگدانەکەدا هێرشە قووڵەکانی سەر خاکی ئۆکرانیا ڕابگرێت، بەو مەرجەی ملیۆنان هاووڵاتی ئۆکرانی کە لەناو خاکی ڕووسیادا دەژین مافی دەنگدانیان هەبێت، ئەمەش پرۆسەکەی ئاڵۆزتر کرد.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
فاينانشاڵ تايمز: لە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و زێلێنسکی دا بووە بە شەڕ و جنێودان
1 کاتژمێر پێش ئێستا