ترەمپ: ڕێککەوتنی هاوکاریی ئەمنیی 10 ساڵە لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێدەهێنین

پووختەى هەواڵەکە

  • ترەمپ: هاوکاریی ساڵانەی 3.8 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل کۆتایی دێت.

  • ڕێککەوتنەکە بۆ کڕینی پێداویستیی چەک، تاوەکو ساڵی 2028.


سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئیسرائیل کێشەی نییە لەگەڵ کۆتاییهێنان بەو ڕێککەوتنە، کە لە ساڵی 2019ەوە دەستیپێکردووە و سێ ساڵ پێشتر لە سەردەمی سەرۆکایەتیی پێشووی باراک ئۆبامادا واژۆکراوە.


بۆچوونى ترەمپ لەمەڕ هاوکاریکردنى ئیسرائیل

  • ئەوان هاوکاریی ئیسرائیل دەکەن ئەگەر پێویستیان بێت.

  • ئێستا ئیسرائیل پێویستی بەو هاوکارییانە نییە.

  • لەبەرئەوە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕێککەوتوون بۆ بڕینیان.

  • ئیسرائیل ژمارە یەکە بۆ ئێمە و زیاتر لە هەر وڵاتێک هاوکارییان دەکەن.

پێشتریش سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە دەیانەوێت کۆتایی بە پشتبەستن بە پشتیوانیی ئەمریکا بهێنن، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووشدا نەتانیاهوو داوایکرد وڵاتەکەی زیاتر بەرەو سەربەخۆیی سەربازی هەنگاو بنێت و پشتبەستن بە واشنتن کەم بکاتەوە.

Loading related news...