لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەکارهێنانى مەنجەڵی فافۆن و لیمەندۆزی قەدەغەکران

فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • لە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە هۆشدارى بە بەشداربووان دەدرێت.

  • بەکارهێنانى مەنجەڵی فافۆن و لیمەندۆزی قەدەغەکران.

  • ئەگەر پابەندى ڕێنماییەکان نەبن، دوور دەخرێنەوە.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتی هەڵەبجە چەند ڕێنماییەکی لە بارەى دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە بەشداربووانى فێستیڤاڵەکە ڕەچاوى پاکوخاوێنى بکەن و دەستکێش بەکاربێنن و عەلاگەی گەورە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان بەکار بێنن.


بە گوێرەى ڕێنماییەکان:

  • پشکنینی پێشوەختە بۆ سەرجەم بەشداربووان دەکرێت کە کەپریان گرتووە.

  • بەمەبەستى دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستییان.

  • بەشداربووان پابەند دەکرێن بە بەکارنەهێنانی مەنجەڵی فافۆن.

  • بە تایبەتی بۆ لێنانی شلە و بەکارنەهێنانی لیمەندۆزی لە خواردنەکاندا.

  • هەرکەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان کەپرەکەی لێوەردەگرنەوە و سزا دەدرێت.

    ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارە 28ـى ئەم مانگە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێبکات و ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت، لە فێستیڤاڵى ئەمساڵ گرنگیى تایبەت بە چالاکیى ژینگەیى دەدرێت و هەڵمەتى ناشتنى پێنج هەزار نەمامى هەناریش بەڕێوەدەچێت.

    ساڵی ڕابردوو 11ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 270 هەزار کەس سەردانیان کرد، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە بۆ زیاتر لە 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 25ـى مانگ دەستپێدەکات

جەبار حسین

Mon Oct 19 2026

Loading related news...