"یەکێکیان بۆ مەدینە هەڵدرا بوو" حوسییەکان بە درۆن هێرشیان کردە سەر سعودیە

یەسنا ئومێد7 کاتژمێر پێش ئێستا
هێرشێکى حوسییەکان بۆ سەر ڕیاز، 3ـى تشرینى یەکەم  فۆتۆ؛ AP
هێرشێکى حوسییەکان بۆ سەر ڕیاز، 3ـى تشرینى یەکەم فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە:

  • بۆردوومانى سعودیە و حوسییەکان بۆ سەر یەکدى بەردەوامە.

  • لە ئاستى مەیدانیدا شەڕ و پێکدادانى نێوان سوپاى یەمەن و حوسییەکان نەوەستاوە.

  • لە ماوەى ڕابردوودا حوسییەکان فڕۆکەخانەکانى سعودیەیان بە ئامانجگرت بوو.


هاوپەیمانیی دژ بە حوسییەکانی یەمەن بە سەرۆکایەتیی سعودیە دەڵێت، ئەمڕۆ ڕێگری لە پێنج درۆن کردووە کە بە ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی سعودیە لە ناویاندا مەدینە هەڵدرابوون.


لیوا ڕوکن، تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە:

  • ئەو چوار درۆنەی بە ئاڕاستەی سعودیە هەڵدرا بوون ڕێگرییان لێکرا.

  • لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە و مەدینە تێکشکێنراون.

ئەم مانگە بەردەوام حوسییەکان بە درۆن و مووشەک هێرشیانکردووەتە سەر سعودیە، هێرشى سەر فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکەی ڕیاز کوشندەترین بوو، تاوەکو دێت گرژییەکانیش زیاتر دەبن.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بە فەرمی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆکەی سەربازییە لە بەرگری لە سعودیە و بەرژەوەندییەکانی بەشدار دەبن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پێکدادانە سەربازییەکان لە یەمەن پێیان ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

یەسنا ئومێد

Wed Oct 21 2026

Loading related news...