چوار سیناریۆ نەخشەی حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل دەکێشن

یەسنا ئومێد3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیسرائیل خۆی بۆ یەکەم هەڵبژاردنی پاش جەنگی غەززە ئامادە دەکات
ئیسرائیل خۆی بۆ یەکەم هەڵبژاردنی پاش جەنگی غەززە ئامادە دەکات

پووختەی هەواڵەکە

  • بڕیارە لە 27ـى تشرینی یەکەم هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل بەڕێوەبچێت.

  • بەگوێرەی ڕاپرسییەکان بێت هیچ لایەنێک زۆرینە ناهێنێت و دەرئەنجامەکان نزیک لە یەکدی نزیک دەبن.

  • حکومەتی داهاتوویش ئەوە پێکیدەهێنێت کە دەتوانێت هاوپەیمانێتییەکی سیاسیی دروستبکات.

ئاژانسی فرانس پرێس نووسیویەتی، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە زۆر زەحمەتە هیچ پارتێک بتوانێت 61 کورسی پەرلەمان بە دەستبهێنێت، تاوەکو بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت، بەڵام چوار سیناریۆ هەیە کە ڕەنگە بە ئەگەری زۆرەوە یەکێک لەو خاڵانە ببێتە سیناریۆی حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە.

سیناریۆی یەکەم:

  • هەر لە دوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پارتەکان دانوستان دەستپێبکەن و هاوپەیمانێتییەک بە 61 کورسییەوە ڕابگەیەنن.

  • لە دوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لەگەڵ نوێنەرانی پارتەکان قسەدەکات بۆ دروستکردنی حکومەت، مەرجیش نییە ئەو پارتانەی لە هاوپەیمانێتییەکەدان زۆرترین کورسییان هەبێت.

  • لە سیناریۆی یەکەم ڕەنگە پرۆسەکە درێژە بکێشێت و کاتێکی زۆری بوێت.

  • لە هەڵبژاردنی ساڵی 2022 نەتانیاهوو پێویستی بە 58 ڕۆژ بوو تاوەکو حکومەتەکەی پێکبهێنێت.

ئێستاش بە گوێرەی ڕاپرسییەکان بێت، باڵە ڕاستەکەی نەتانیاهوو و هاوپەیمانەکەی لە ڕەستڕەوە توندڕەوەکان و ئۆپۆزۆسیۆنەکان کێبڕکێی یەکدی دەکەن بە جۆرێک کورسییەکان 50 بە 52 لە نێوانییان دابەش بووە.

سیناریۆی دووەم؛

  • دروستکردنی حکومەتی کەمینە دەبێت، ئەمەش ئەو کاتەیە کە هیچ لایەنێک ناتوانێت 61 کورسی کۆ بکاتەوە.

  • لەم سیناریۆیە تەنانەتە پارتە بچووکەکانیش دەتوانن ڕۆڵێکی باڵایان لە حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل هەبێت.

سیناریۆی سێیەم؛

  • درووستبوونی حکومەتێکی نیشتیمانی یەکگرتوو دەبێت.

  • لەم حکومەتە ئەگەری ئەوە هەیە نەتانیاهوو پشتبکاتە هاوپەیمانە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی و لەگەڵ ئیسینکۆت کە سەرۆکی پارتی یەشارە یەکبگڕێت کە هەمان بیرووبۆچوونی نەتانیاهۆی هەیە لەسەر کێشە ئەمنییەکان.

  • ئەم حکومەت بە دڵنیایەوە بەبێ پارتە عەرەبییەکان دەبێت.

سیناریۆی چوارەم؛

  • هیچ لایەنێک نەتوانێت حکومەت درووستبکات، لێرەدا هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دووبارە دەکرێتەوە.

  • لە نیسانی 2019 تاوەکو ئازاری 2021 چوار هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بەڕێوەچووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ناوچەکە

یەسنا ئومێد

Wed Oct 21 2026

Loading related news...