
لە درێژەى وتارەکەیدا لە دیدارى مێرى لە شارى هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـى تشرینى یەکەمى 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداد، ڕایگەیاند، دۆخی بەغداد خراپە و پێویستی بە چاوخشاندنەوە و چارەسەری ڕیشەیی هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەم تەنگژە و ئاڵۆزییانە، ئێستا هەلێکی گەورە بۆ کوردەکان لە ئارادایە، دەکرێت لە ڕێگەی یەکدەنگی و داڕشتنی ستراتیجێکی هاوبەشەوە سوودی لێ ببینرێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی یەکێتی شانازیی قووڵی خۆی بە کوردبوونیانەوە دەربڕی و ڕوونی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەنگاوەکانی لە پڕۆسەی سیاسیی و حوکمڕانیدا زۆر ڕوونە، ئەو بە متمانە بەخۆبوونەوە جەختی لە سەرکەوتنەکانی حزبەکەی کردەوە و ڕایگەیاند، «ئێمە توانیمان» بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو دەستکەوت و سەقامگیرییە سیاسییەی کە یەکێتی لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ئاستی هەرێم و بەغداد بەدیهێناوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوچەکە لەبەردەم هەڕەشەدایە و دەرفەتی گەورەش بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە