هۆشداریی لافاو دەدرێت؛ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ بەڕێوەیە

فۆتۆ؛ حەمە سوور
فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵ

  • دوای نزیکەی مانگێک لە بێبارانی، شەپۆلێکی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

  • ئەگەری لافاو هەیە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە لووتکە.

  • لە زۆرینەی ناوچەکان ڕێژەیەکی زۆر باران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.


ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە بۆ ماوەی یەک هەفتە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هۆشداریش دەدات کە لووتکەی شەپۆلەکە لە ڕۆژی سێشەممە دەبێت و ڕێژەی بارانبارین لە چەندین شار و ناوچە دەگاتە سەروو 60 ملیمەتر.


ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان:

  • سەرەتا نمەبارانە و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

  • لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلەکە چڕ دەبێتەوە، بەتایبەتی لە کاتەکانی شەودا هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

بارانبارین بەگوێرەی ناوچەکان:

  • بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە ڕۆژی سێشەممە لە هەریەک لە سلێمانی، دهۆک، سۆران و زاخۆ زیاتر لە 60 ملیمەتر باران دەبارێت.

  • لە هەولێر و ڕاپەڕین 50 ملیمەتر باران دەبارێت.

  • لە کەرکووک، گەرمیان و هەڵەبجە زیاتر لە 65 ملیمەتر باران دەبارێت.

لاوازبوونی شەپۆلەکە

لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە چڕیی شەپۆلەکە کەمتر دەبێتەوە و کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام بڕی بارانبارینەکە کەمتر دەبێت و دەچێتە خوار 25 ملیمەتر.

ئەم پێشبینییە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە 7ـی تشرینی دووەم، شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و تەنیا لە هەولێر زیاتر لە 80 ملیمەتر باران باری و بەهۆیەوە لافاو لەو شارە دروست بوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لافاوەکەى هەولێر

Loading related news...