
ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى، ڕایگەیاند، ڕژدین لەسەر پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان.
ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى، ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانى حکومەت سازش لەسەر شایستەکانمان ناکەین.
ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتى بافڵ جەلال تاڵەبانى، بە ئامادەبوونى تیمى وزاریى و ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و سەرپەرشتیارى مەڵبەندەکان و لێپرسراوى بۆردەکانى یەکێتى لە قەڵاچوالان کۆبووەوە کۆبوونەوەکە لەسەر دوو تەوەربوو، تەوەرى یەکەم کێشەکانى هەرێمى کوردستان وعێراق و دواهەمین پەرەسەندنەکان و تەوەرى دووەم پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بووە.
باوەڕیان بەوەیە هەرێمى کوردستان قەوارەیەکى دەستوورییە.
لە دەستووردا مافەکانى چەسپێندراوە و بەرهەمى خوێنى شەهیدان، تێکۆشان و گیانفیدایی پێشمەرگە و هێزە نیشتمانییەکانە.
هاوتەریب لەگەڵ ئەمە دونیابینى یەکێتى بۆ عێراقى نوێ ئەوەیە کە بەرهەمى بیرى قوڵ و خەبات و تێکۆشانى سەرۆک مام جەلال و هاوڕێکانى لەسەرکردایەتى کوردستانە.
بۆ دروستکردنى عیراقێک کە خزمەتى هەمووان بکات بۆیە هوتافى توندى دەمارگیرى لە هەر لایەکەوە خزمەت بە دۆزەکە و چارەسەرى کێشەکان ناکات.
بڕوامان بەوەیە زمانى گفتوگۆ شوێنى زمانى توندو زبر بگرێتەوە.
دەستوور ببێتە سەنگى مەحەکى چارەسەرى کێشەکان.
لەسەر بنەماى دەستوور و بەرژەوەندى هاوبەش دەتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن.
ئامادەیی حیزبەکەى بۆ رووبەڕووبونەوەى گەندەڵى لەسەرتاسەرى عێراق ڕاگەیاند.
یەکێتى ڕژدە لەسەر نەخشە ڕێگاکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى کە لە پێنجى ئەم مانگە ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم.
سازش لە هیچ مافێکى خۆیان ناکەن.
بەڵام پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان یەکسان نییە بە ڕێکەوتن لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەم.
گوتەبێژى یەکێتى جەختدەکاتەوە، بۆ پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان یەکێتى ئامادەیە دەست بخاتە دەستى هەر لایەنێک و دەستى هەر کەسێک ماچ بکات کە ئامادەیە ئەم قەوارەیە بپارێزێت، بەڵام ئەمە یەکسان نییە بە سازشکردن لەسەر مافەکانیان بۆ پێکهێنانى کابینەیەکى خزمەتگوزار.
چەند پەیامێک لە گوتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵی دادگەری ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشێان بڵاوکردەوە
مەسعود بارزانی: مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیار و بابەتێك ناكەین كە لە دەرەوەی دەستووری عێراقی بێت
