نرخى بەنزینى موحەسەن لە سلێمانی دادەبەزێت؛ لیترێک بە 1450 دینار دەفرۆشرێت

شۆفیرێک لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى بەنزین تێ دەکات..فۆتۆ؛ حەمە سوور
شۆفیرێک لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى بەنزین تێ دەکات..فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەی هەواڵەکە

  • نرخی بەنزینی موحەسەن لە سلێمانی دادەبەزێت.

  • پاڵاوگەی فۆكس ڕایگەیاند، بەنزینی موحەسەن بە نرخی 1450 دینار بەردەست دەبێت.


گوتەبێژى پاڵاوگەى فۆکس، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، وەک پێشتر بەڵێنیان بە هاونیشتمانییان دابوو، ماوەى 10 ڕۆژە بەنزینى جۆری موحەسەنیان بەرهەمهێناوە، کە نرخەکەى لاى ئەوان هەزار و 450 دینارە و دابەشى دەکەن بەسەر 100 بەنزینخانەدا.


ئامانج ئیسماعیل، گوتەبێژى پاڵاوگەى فۆکس:

  • بەنزینەکە بە کوالێتیى ئۆکتانی 96.5 بەرهەمدەهێنن و دابەشى دەکەن بەسەر بەنزینخانەکاندا.

  • ئەوەش کاریگەرى لەسەر دابەزینى نرخى بەنزین دەبێت.

  • بەنزینى موحەسەن بەگوێرەى خواست و داواکاریى بەنزینخانەکان بەرهەمدەهێنن.

  • بەڵام لە ئێستادا خواست زیاتر لەسەر بەنزینى نۆرماڵە، کە بە کوالێتیى ئۆکتانی 94.5 بەرهەمدەهێنن و بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشى دەکەن.

  • بەرهەمى ڕۆژانەى پاڵاوگەکەیان نزیکەى یەک ملیۆن لیترە و مانگى داهاتوو ئەو ڕێژەیە زیاتر دەکەن.

  • ئەو بەنزینەى دەیدەنە بەنزینخانەکان، ڕۆژانە پشکنینى بۆ دەکرێت و جگە لە چاودێریی حکومى و لیژنەکانى قایمقامییەت و نەوت و کانزاکانى سلێمانى، تیمەکانى خۆیان بەدواداچوون بۆ کوالێتى دەکەن.

  • ئەگەر هەر ماددەیەکى دیکە تێکەڵی بەنزینەوەکە بکرێت، ڕاستەوخۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بەنزینخانەیە ڕادەگرن.

  • لە ماوەى ڕابردوودا بەهۆى دەستکاریکردنى کوالێتى بەنزینەکەیانەوە ژمارەیەک بەنزینخانەیان خستووتە لیستى ڕەشەوە و دابەشکردنى بەنزینیان بەسەر ئەو بەنزینخانانەدا ڕاگرتووە.

پاڵاوگەی فۆکس دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی و یەکێکە لەو پاڵاوگانەی بەنزین بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابیندەکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کار و لاناز چى بە شۆفێران دەکەن، نهێنیی گرانبوونی بەنزین لە بادینان؟

جەبار حسین

Wed Nov 25 2026

Loading related news...