
مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، هیچ لایەنێك بۆی نییە ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی كوردستاندا بسەپێنێت.
مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، دەستوور جۆری سەلاحیات و جۆری پەیوەندیی نێوان هەردوولای دیاری كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە تازەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان کرا.
دەستوور جۆری سەلاحیات و جۆری پەیوەندیی نێوان هەردوولای دیاری كردووە.
هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیار و بابەتێك ناكات كە لە دەرەوەی دەستووری عێراقی بێت.
هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ ئەوەی گرفتەكان چارەسەر ببن.
بەڵام هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە بە بڕیاری نادەستووری و عەقڵیەتی نكۆڵیكار، ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی كوردستاندا بسەپێنێت.
لاى خۆیەوە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە بایەخەوە سەیری ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات و پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوو دەكات، هیواشی خواست كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمى کوردستان بە دیالۆگ و لێكگەییشتن چارەسەر ببن و بگەنە ئەنجامێكی باش.
کەناڵ8 زانیاریی لە بارەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی کورد لەگەڵ زەیدی بڵاودەکاتەوە
سەرکردەیەکی سوننە: پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ لێکگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا
