یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵی دادگەری ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشێان بڵاوکردەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، پێشوازی لە ڕێکخستنی داهاتە سرووشتی و سنوورییەکان دەکەین.

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی جێگیرە.

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات.

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، داوا دەکەین هەرێمی کوردستان و عێراق بە گفتوگۆی جددی کێشەکان چارەسەر بکەن.

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، مووچە و قوتی هاوڵاتییان نابێت ببنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی جێگیرە

  • کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕایانگەیاند، هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات.


سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکان و لێکەوتەکانی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، لیژنەی هاوبەشی یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەلی دادگەری کۆبونەوەو ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەى یەکگرتوو و کۆمەڵ

  1. دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە و بەپێی دەستوور مافی هەموو لایەک دیاری کراوەو قەوارەی هەرێمی كوردستان قەورایەکی دەستوری جێگیرە هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات و مافەکانی لایەنی تر پێشێل بکات.

  2. ئێمە وەک هەردوو لایەن، پێشوازی لە ڕێکخستنی داهاتی سروشتی و سنوورییەکان دەکەین بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت، نەک لە بەرژەوەندیی حیزب و گرووپ و کەسانی دەستڕۆیشتوو. داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان موڵکی گەلە و دەبێت بە شەفافییەت و بە دادپەروەرییەوە خەرج بکرێت بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

  3. دڵسۆزان زوو هەستیان بەم مەترسییانە کرد و هۆشدارییان دا، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گوێیان بۆ دڵسۆزان نەگرت و بەردەوام بوون لە سیاسەتی تاکڕەوی و ناشەفافیەت. ئەمڕۆ لێکەوتەکانی ئەو سیاسەتە هەڵەیە بەسەر هەمووماندا دەشکێتەوە.

بۆیە داوا دەکەین:

  • حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی بە گفتوگۆیەکی جددی و بەرپرسیارانە و لە چوارچێوەی دەستووردا، کێشەکان چارەسەر بکەن و مووچە و قوتی هاووڵاتیان نەکەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.

  • یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم و مافەکانی هاونیشتمانییان و سەروەریی یاسادا بەردەوام لە هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسیەکاندا بەردەوام دەبن .

Loading related news...