
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کەمێک پێش ئێستا کۆتاییهات.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە.
کەمێکی دیکە گوتەبێژی یەكێتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی دەبێت.
بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان کۆتاییهات و بڕیارە کەمێکی دیکە ناوەڕۆکەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حیزبەکە کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. جگە لە ئەندامانی سەرکردایەتی، لێپرسراوی بۆرد و مەڵبەندەکان، تیمی یەکێتی لە حکوومەت و پەرلەمانتارانی ئەو حیزبەش لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.
بڕیارە کەمێکی دیکە کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیار و هەڵوێستی فەرمیی حیزبەکەی لەبارەی ئەم دۆخە ڕابگەیەنێت.
ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیەی سەرکردایەتیی یەکێتی هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانێکی نوێی سیاسی و دەستووری لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا. گرژییەکان دوای ئەوە سەریانهەڵدا کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زنجیرەیەک بڕیاری توندی دەرکرد.
