پووختەی هەواڵ:
خوێندکار و مامۆستایانی سنووری هەڵەبجە بەشدار بوون
چەند شانۆییەکی تایبەت و پەروەردەیی لەلایەن منداڵانەوە پێشکەش کران
هاندانە بۆ برەودان بە توانای شانۆیی خوێندکاران
پەیامی پەروەردەیی ئاڕاستەی بینەران دەکات
ئەم فێستیڤاڵە، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو؛ پارێزگاری هەڵەبجە، نوخشە ناصح سەرپەرشتیی فێستیڤاڵەکەی کرد، هاوتای بەشی چالاکیی هونەریی قوتابخانەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە ڕێکخرا.
بە گوتەی زریان حەکیم ئەندامی لیژنەی داوەری:
کۆمەڵێک ئەکتەر و دەرهێنەری زۆر باشمان هێناوەتە سەر ڕێگەکە بۆ ئایندەی شانۆی ئەم شارە.. چەندەها ئەکتەر و دەرهێنەرمان هەن، لەم فێستیڤاڵەوە دەرکەوتوون و ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا توانیویانە خەڵاتی زۆر باش ببەنەوە.
لەبارەی بەرەوپێشچوونی فێستیڤاڵەکە و هەستکردن بە گرنگییەکەی، ئەمجەد جەمال ئەندامی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیار دەڵێت:
جاران لەماوەیەکی کورتدا منداڵەکان ئامادە دەکران
ئێستا داواکارییەکان لەسەر بەشداریی منداڵان زیادی کردووە
بەرئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت بۆ پەیمانگەی هونەرەجوانەکان
لەم فێستیڤاڵەدا: 20 نمایشی شانۆیی بە بەشداریی 100 خوێندکار پێشکەشکران.