
بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا.
بووە پێنجەم یاریزانى ئینگلتەرا کە ئەو خەڵاتە بباتەوە.
کین وەرزى ڕابردوو 73 گۆڵى کردبوو، ڕکابەرى یامال و ئێمباپێ کرد.
هاری کینی ئینگلیزى لە ڕێوڕەسمێکدا کە ئێوارەی دووشەممە لە لەندەن بەڕێوەچوو، خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا، ئەوەش بۆ یەکەمجار بوو لە ژیانی وەرزشیدا.
هێرشبەرەکەی بایرن میونشن و کاپتنی ئینگلتەرا بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیز کە خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت لە دوای مایکل ئۆین لە ساڵی 2001.
لە وەرزی 2025-2026دا 73 گۆڵی بۆ یانەکەی و وڵاتەکەی تۆمارکرد.
کین، ڕکابەرى لامین یامالی ئیسپانی لە بەرشەلۆنە و کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی لە یانەی ڕیال مەدریدی دەکرد.
پالادیۆمی لەندەن میوانداری ڕێوڕەسمى یادی 70 ساڵەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی کرد. لەلایەن گۆڤاری فەرەنسی فرانس فوتبۆڵەوە لە ساڵی 1956 دامەزراوە.
بەربژێربوونى لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانەوە پاڵپشتی لێکرا، لەوانە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئینگلتەرا، گاری لینیکەری هێرشبەری پێشووی نێودەوڵەتی و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام.
گارى لینیکەر، دەستکەوتەکانی کین بە "سەرنجڕاکێش" ناوبرد و ئاماژەی بەوەشکردووە، تاجە گوڵینەی شایەنی ئەوە، لەکاتێکدا پۆچێتینۆ گوتى "بۆ من کاتی هاری کینە".
کینی تەمەن 33 ساڵ، وەرزى ڕابردوو61 گۆڵی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد، بۆندسلیگا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 73 گۆڵ بەرزبووەوە کاتێک گۆڵى دیکەى بۆ هەڵبژاردەکەى کرد، لەنێویاندا شەش گۆڵ لە مۆندیالدا، کە وڵاتەکەی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە ڕێوڕەسمەکەى لەندەن خەڵاتی گێرد مۆلەری بۆ باشترین گۆڵکاری تۆپی پێی پیاوان وەرگرت.
کین بووە پێنجەم یاریزانی ئینگلیز کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت، دوای ستانلی ماتیۆس، بۆبی چارڵتۆن، کیڤن کیگان و مایکل ئۆین.