بێرناردۆ بێرتۆلوچی.. ئەو دەرهێنەرەی دەرگای شارە قەدەغەکراوەکەی بە ڕوودا کرایەوە

بێرناردۆ بێرتۆلوچی، یەکێکە لە دیارترین دەرهێنەر و سیناریستەکانی ئیتاڵیا و جیهان، رێکەوتی 16ی ئازاری 1941 لەدایکبووە.

بێرناردۆ بێرتۆلوچی، کوڕی شاعیرێکی پارما بووە لە ئیتاڵیا، لەگەڵ گەورەبوونیدا ڕێچکەی باوکی گرتووە و بووە بە شاعیر و ئاڕاستەی ژیانە ئەدەبییەکەی بە جیهانی سینەما گۆڕیوەتەوە.

بێرتۆلوچی:

  • سەرەتای پیشە سینەماییەکەی وەکو یاریدەدەری دەرهێنەر دەستپێکردووە

  • هاوکاریی پیەر پاولۆ پازۆلینی کردووە

  • ساڵی 1962 یەکەم فیلمی خۆی دەرهێناوە

یەکێک لە دیارترین فیلمەکانی بێرتۆلوچی، "The Last Emperor 1987"، توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی باشترین وێنە و دەرهێنەر لەمیانی دابەشکردنی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکار؛ یەکەم فیلمی ڕۆژئاواییە کە لە شارە قەدەغەکراوەکەی چین و بە هاوکاریی حکومەتی وڵاتەکە دەرهێنراوە.

بێرتۆلوچی، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، لە چەندین فێستیڤاڵی جیاوازی سینەماییدا ستایش کراوە، لەوانە فێستیڤاڵەکانی کان و ڤێنیس، توانیویەتی بەکۆی گشتی دوو خەڵاتی ئۆسکار و 54 خەڵاتی جیاوازی دیکە بباتەوە لە سایەی دەرهێنانی 28 فیلمدا.

بێرتۆلوچی، ڕێکەوتی 26ی تشرینی دووەمی 2018 لە تەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

Thu Nov 26 2026

Loading related news...