.jpg)
پووختەی هەواڵ:
لیژنەی فیلم لە شاری میدیایی قەتەڕ، گەیشتوون بە ڕێککەوتن بۆ بەشداریکردنی فەزڵ شاکر لە فیلمێکی سینەماییدا
پێشووتر لەڕێگەی سعودیەوە فەزڵ شاکر گەڕایەوە بۆ سەکۆی وتنی گۆرانی
بڕیارە لە ناوەڕۆکی فیلمەکەدا، فەزڵ شاکر چیرۆکی ژیانی خۆی بگێڕێتەوە
فیلمی درێژ دەبێت و لەبارەی کارە هونەرییەکانی و بڕیارە تایبەتەکانی دەبێت
.jpg)
ڕاگەیێنراوی لیژنەی فیلمی شاری میدیایی قەتەڕ، ئاماژە بەوە دەدەن: چیرۆکی فیلمەکە، لە سایەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا دەگێردرێتەوە و فەزڵ شاکر کارەکتەرە سەرەکییەکەیەتی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت لەم فیلمەدا هەبێت لەبارەی فەزڵ شاکر:
بەناوبانگبوون
ناسنامەی ڕاستەقینە
بیروباوەڕە تایبەتییەکان
گۆڕانکارییەکان
بە گوتەی حەسەن زەوادی، سەرۆکی لیژنەکە:
فەزڵ شاکر، سنووری موزیک و ناوبانگ تێدەپەڕێنێت، خاوەنی توانا و باوەڕ و کەسایەتیی تایبەت بە خۆیەتی، کە هەوڵ بۆ دەستپێکی نوێ دەدات و خۆڕاگرە لە ئاستی ئاڵنگارییەکاندا.
تاوەکو ئێستا، لیژنەکە هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی دەرهێنەر و ئەکتەرە بەشداربووەکان ئاشکرا نەکردووە.
.jpg)