نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دەستیپێکرد

نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دەستیپێکرد

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • نزیکەی 40 گرووپی هوونەرى لە ناوخۆ و دەرەوەى ئێران بەشدارن.

  • لە فێستیڤاڵەکە چەند چالاکییەکى هونەری و توێژینەوەی زانستی پێشکەش دەکرێن.

  • فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شارى مەریوان بەردەوام دەبێت.


شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و باوەشی بۆ نۆزدەهەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام کردووەتەوە.


فێستیڤاڵەکە

  • بە بەشداری هوونەرمەندان و شانۆکاران و لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە کەناری دەریاچەی زرێبار لە 24ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد.

  • نزیکەی 40 گرووپی هوونەرى لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەشدارن.

  • ڕێکخەرانى فێستیڤاڵەکە: ئامانجمان پاراستنی بەرهەمە کلتوورییەکان و هۆشیارکرنەوەی خەڵکە بۆ پاراستنی ژینگە و ئاو و خاکیان.

  • فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ هەر لە دەستپێکییەوە پەیامی ژینگەی لە بارەی قەیرانی ئاو و پاکڕاگرتنی ژینگە و گرنگی پاراستنی دەریاچەی زرێبار و سەرچاوە سروشتییەکان و چاندنی نەمامی کردبووە ئەرکی سەرەکی.

بڕیارە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە چەندین سیمینار و توێژینەوەی زانستی و بەرنامەی جۆراوجۆری هوونەری و پێشانگەی کارە دەستییەکان و خواردنە کلتورییەکانی بە ئامادەبوونی پسپۆڕان و شارەزایان و توێژەران ئەنجام بدرێن و پیشکەشبکرێن.

فێستیڤاڵەکە، تاوەکو 28ـى مانگ بەردەوام بێت و بڕیارە لە کۆتاییدا براوەکانى شانۆگەرییەکان خەڵات بکرێن.

سامیا حەسەن

Wed Nov 25 2026

Loading related news...