
پووختەی هەواڵ:
مەکۆلی کەڵکن لەم بەشە نوێیەدا بەشدار دەبێت
تەواوکەری بەشی پێشوو دەبێت
36 ساڵ بەسەر بەشە ڕەسەنەکەیدا تێدەپەڕێت
کۆمپانیای دیزنی سەرپەرشتیی بەرهەمهێنانی دەکات
لە گۆشەنیگای باوکی کێڤنەوە چیرۆکەکە دەگێڕرێتەوە

ئەوەی تاوەکو ئێستا ئاشکرایە:
کەڵکن بە ڕۆڵی کێڤن دەگەڕێتەوە
کەڵکن یارمەتیدەری نووسینەوەی سکرینپلەیەکەی دەبێت
سێس ڕۆگن نووسەر و بەرهەمهێنەرەکەیەتی
پێشبینی دەکرێت ئاڕاستەی چیرۆکەکە بەم جۆرە بێت: باوکێکی جیابووەوە لە هاوسەرەکەی، هەوڵ دەدات منداڵەکەی بەخێوبکات و دووچاری ئاڵنگاری دەبێتەوە و لە دەرەوەی ماڵەکەیاندا گیردەخوات.
بڕیارە بەم نزیکانە بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەستپێبکات و وادەی بڵاوکردنەوەی دیار نییە.
تاوەکو ئێستا، شەش بەشی زنجیرە فیلمی Home Alone بڵاوکراونەتەوە و بە تێکڕای گشتی توانیویانە بەنزیکەی یەک ملیار دۆلار کۆبکەنەوە.

