کارگەکانی دروستکردنی بلۆک لە ئیدارەی راپەڕین، ژمارەیەکی زۆریان داخراون.
ئەوانەشی کە هێشتا کاردەکەن، رووبەڕووی قەیران بوونەتەوە.
ئەم بارگرانییە داراییە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کارگەکانى سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین، دەرگایان بەڕوی بەرهەم هێنان و ئەو کرێکارانەش داخستەوە کە ڕۆژانێک ئەم کارگانە بژیوی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان بوو.
بەڕێوبەرایەتی کارەبای راپەڕین نایشارێتەوە کە ئاگاداری بارودۆخی کارگەکانن.
دەڵێن بە دواداچون بۆ داواکارییەکانیانیان دەکەن.
کە خۆی لە داشکاندنی کرێی کارەبا دەبینێتەوە.
بەردەوامی ئەم دۆخە و داخستنی کارگەکان کاریگەری نابێت بە تەنیا لەسەر بەرهەمهێنەرانی.
بەڵکو کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی راپەڕین، لە 11 ساڵی رابردوودا لە کۆی 170 کارگەی بلۆک 100ـیان داخراون بەشێکی زۆری داخستنی ئەم کارگانە بەهۆی بەرزی نرخی کارەباوە بووە.