
شاندی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردووە.
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری تاوتوێ بودجەی 2027ـی کردووە.
گفتوگۆیان لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە کردووە.
گفتوگۆیان لە بارەى قەرەبووکردنەوەی خانەنشین و فەرمانبەران کردووە.
گفتوگۆ لە بارەى هەناردەی نەوت کراوە.
ليژنەی وەزاریی ئابووریی عێراق بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و بە بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی نەوت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابووریی فیدڕاڵی بەڕێوەچووە.
گفتوگۆ لە بارەی پرسەکانی قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
خەرجییە سیادییەکان کراوە.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، بڕیارە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بکرێت بە تاوتوێکردنی ڕەشنووسی بودجەی 2027.