
شەوى ڕابردوو ژمارەیەک یاریى بەهێز کران، پاریس لە بەرشەلۆنەى بردەوە.
ئەمشەو لە دوو کاتى جیاوازدا چەند یارییەکى بەهێز دەکرێن.
ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ چەند یارییەکى بەهێز و بەچێژ دەکرێن، یاریى لووتکەش لەنێوان بایرن و ئەرسیناڵ دەبێت.
کاتژمێر 7:45ـی ئێوارە:
کۆمۆ - مانچستەر یونایتد
لیل - گەڵاتەسەرای
کاتژمێر 10:00ـی شەو:
بایرن میونشن - ئارسناڵ (یاریی لووتکە)
ڕیاڵ مەدرید - ڕێد بۆڵ لایپزیگ
ئینتەر میلان - شاختیار دۆنێتسک
ئاستۆن ڤێلا - ڤایکینگ
ڕیاڵ بیتیس -فاینۆرد
سپۆرتێنگ لیسبۆن - لاسک
کلوب بروج - لێنس
یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵ دەکات. هەردوو یانە تاوەکو ئێستا سەرجەم یارییەکانی ڕابردووی خۆیان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بردووەتەوە، ئارسناڵیش تاکە یانەیە هێشتا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی لایپزیگ دەبێتەوە، ئەمەش دوایین تاقیکردنەوەی شایانەکانە پێش یاریی کلاسیکۆی خولی ئیسپانی بەرامبەر بەرشەلۆنە.
یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە ڕاهێنەرایەتی فابریگاس، لە یارییەکی مێژوویدا میوانداری شەیتانە سوورەکان (مانچستەر یونایتد) دەکات.




