
کەشناسیی عێراق پێشبینی باران بارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
کەشناسیی عێراق: باران بارین دەستپێدەکاتەوە.
کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی عێراق: لە چەند ناوچەیەک خۆڵ و تۆز بەرزدەبێتەوە.
لە ئاڕاستەى باشووری ڕۆژهەڵات بایەک بە خێرایی مامناوەند ناوچەکانى باشووری عێراق دەگرێتەوە.
دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز لەو ناوچانە.
ڕۆژی شەممە پلەی گەرما لە دهۆک 29.
سلێمانی 30.
نەینەوا 31.
هەولێر و ئەنبار 32.
کەرکوک 34.
سەڵاحەدین و دیالە و کەربەلا 35.
بەغداد و نەجەف 36.
بابل و دیوانییە 37.
واست و موسەننا و زیقار و بەسڕە48 .
میسان 39 پلەی سەدی دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانى باکووری عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق دادەبەزێت و لە باشووریش زیاتر بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.
بە گوێرەى کەشناسی، ڕۆژى دووشەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک دادەبەزێت، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق دابەزینێکی کەم تۆمار دەکات و لە باشووریش وەک ڕۆژانی پێشوو دەمێنێتەوە.
هەرچى ڕۆژی سێشەممەیە بەگوێرەى پێشبینى کەشناسی، لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق نمەباران و بارانى مامناوەند دەبارێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی کەم تۆمار دەکەن و ئەگەرى باران بارین لاوازە.