
مامۆستای زانکۆ و نووسەرێکی ناوداری کورد بوو، ساڵی 1930 لە شاری هەولێر و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لەدایکبووە.
دکتۆر مارف خەزنەدار:
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤارەکەیان بووە
ماڵەکەی کردبوو بە مەڵبەندی ڕووناکبیری بۆ پاراستنی دەق و دەستنووس و ئەرشیفی ئەدەبی کوردی
لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە، دەستی بە نووسین کردووە
یاداشتە ڕۆژانەکانی خۆی لە ساڵی 1930 تاوەکو ساڵی 1991 لە دووتوێی حەوت بەرگدا نووسیوە بە ناونیشانی (دیجلەی ھزرم)
دوا بەرھەمی بریتییە لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی، کە لە حەوت بەرگدا چاپی کردووە
بەنزیکەی 30 کتێبی چاپکراوە
دکتۆر مارف خەزنەدار لە تەمەنی 80 ساڵیدا، لە شاری هەولێر ڕێکەوتی 25ی تشرینی یەکەمی 2010، بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووە


